شه‌ش گەڕیدەی سعوودیه بە ماتۆڕسکیل بە عێراقدا دەگەڕێن
964+
سامەڕا- دێسكی عه‌ره‌بی
ژمارەیەک گەنجی شاری سامەڕا پێشوازیان لە شه‌ش گەڕیدەی سعوودیە کرد، کە لە شاری قەتیفەوە بە سواری ماتۆڕسکیلەکانیان بە گەشتێک هاتوونه‌ته عێراق.
ئامانجی گه‌نجه سعوودیه‌كان له گه‌شته‌كه‌یان، سەردانیکردنی شارەکان و شوێنەوارە مێژووییەکانی عێراقه.
حوسێن عەلی یەکێکە لە گەڕیدە سعوودیەکان و بۆ 964+ وتی “بە سواری ماتۆڕه‌كانمان هاتووین بۆ سامەڕا، بۆ بینینی مه‌له‌ویه‌ی سامه‌ڕا، دڵخۆشین بەم ئەزموونە، که ئێمەی بە کلتوری شارەکانی عێراق ئاشنا کرد.
“لە گەشتەکەماندا بە شارەکانی بەسڕە، نەجەف، کەربەلا، سەماوە، بەغدا و سەڵاحەدین تێپەڕین، سەرسام بووین بەو پێشوازییە گەرم و بەخشندەییەی کە خێزانەکان لە ئێمەیان کرد” حوسێن عه‌لی وای وت.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت، گەشتانەكه‌یان ئەوەی بۆ دووپاتکردنەوە، عێراق لە دۆخێکی باشدایە و ئەوەی لە راگەیاندنەکانەوە باس دەکرێن، هەڵەیە و نادروستە.
باسی ئه‌وه‌شی كرد، هاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق وەسف ناکرێن، لێرە هەمووان هاوکارن، هیوادارین بە زووترین کات گەشتێکی دیكه بکەنەوە.
له‌م رۆژانه‌دا كه جامی كه‌نداوی 25 له شاری به‌سڕه‌ی باشووری عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت، ژماره‌یه‌كی زۆری گه‌شتیاری وڵاتانی عه‌ره‌بی سه‌ردانی به‌سڕه و شاره‌كانی دیكه‌ی عێراق ده‌كه‌ن و هه‌ست به خۆشی و ئارامی ده‌كه‌ن.