بەرامبەر تۆتنهام

ئارسیناڵ یارى مان و نەمان دەکات

964+

وریا فەتاح

ئەرسیناڵ لە یارییەکى گرنگ و چارەنوسسازدا دەبێتە میوانى تۆتنهام، جگە لە بردنەوە هیچ ئەنجامێکى دیکە بە کەڵکى ئاڕتێتا و کوڕەکانى نایەت.

کاتژمێر 4:00ى ئێوارەى ئەمڕۆ یەکشەممە، لە یارییەکانى هەفتەى 35 نایابى ئینگلیزى، تۆتنهام میواندارى ئارسیناڵ دەکات.

یارییەکە بۆ هەردوو یانە گرنگ و یەکلاییکەرەوەیە، بۆ ئارسینا جگە لە بردنەوە هەر ئەنجامێکى دیکە بە ئەگەرى زۆرەوە لە رکابەرى مانچستەر ستى دورى دەخاتەوە و هیواى نازناوەکە دەکات بە هەڵم، بۆ تۆتنهام شەڕى گەیشتن بە چامپیۆنسلیگى وەرزى داهاتوو لە گۆڕ دەنێت.

ئارسیناڵ لە 34 هەفتەى رابردووى خولەکە 77 خاڵى کۆکردووەتەوە و لە پلەى یەکەمدایە، بەڵام مانچستەر ستى لە 33 یاریدا 76 خاڵى و پلەى دووەمە، بۆیە جگە لە بردنەوە بۆ ئارسیناڵ هەر ئەنجامێکى دیکە ماناى ئەوەیە لە رکابەرى مانچستەر ستى دورى دەخاتەوە و هەواڵەکانیان بۆ دەستلێدان لە نازناوى بەهێزترین خولى جیهان، شکست دەهێنن.

تۆتنهام شەڕى گەیشتن بە خولى یانە پاڵەوانەکان دەکات، ئەو تیپە لەندەنیە لە پلەى پێنجەمدایە و لە 32 هەفتەى رابردووى خولەکە 60 خاڵى کۆکردووەتەوە، ئەستۆن ڤێلاى رکابەرى 67 خاڵى لە 35 هەفتە کۆکردووەتەوە، بۆیە تۆتنهام جگە لە بردنەوە هیچ چارەسەرێکى دیکەى نیە تا هیواى گەیشتن بە چامپیۆنسلیگ لەدەست نەدات.

ستى و ئارسيناڵ چاویان لە یونایتدە

ستى و ئارسيناڵ چاویان لە یونایتدە