زۆربەی ناوچەکان لەخوار 40 پلەوەن

ئەمڕۆش جەوەکە کەمێک فێنک دەبێ بەڵام سبەی گەرمی دەکاتەوە

شۆڕش قادری

دوای گەلاوێژ کەوتن، یەک دوو رۆژە جەوەکە کەمێک فێنکی کردووە و ئەمڕۆش هەروا دەبێت، بەڵام سبەی دیسان گەرمی دەکاتەوە.

وەک کەشناسی کوردستان پێشبینی کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە 19.8.2026 ئاسمان بە گشتی ساماڵ دەبێت و پلەی گەرماش لە زۆربەی ناوچەکان لە خوار 40 پلەی سیلیزییەوە دەبێت، جگە لە ناوچە گەرمەسێرەکان.

بۆ سبەی پێنجشەممە کەشەکە کەمێک گەرمتر دەبێت و پلەی گەرما یەک بۆ دوو پلە بەرزدەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بەپلەی سیلیزی بۆ ئەمڕۆ؛

هەولێر:  39 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 37 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 39 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 41 پلەی سیلیزی