لە ناوبازاڕن

شارەوانیی رانییە 10 دوکانی بەکرێ دەدات

964+

پێشەوا محەمەد

شارەوانیی رانییە بانگەواز بۆ بەکرێدانی 10 دوکانی دەکات و سەرۆکەکەشی دەڵێت، بۆ ماوەی سێ ساڵ بەکرێ دەدرێن.

10 دوکانەکە لەناو بازاڕی رانییەن و بەپێی یاسای بەکرێدانی موڵکی دەوڵەت کارەکانی بەکرێدانەکە بەڕێوەدەچێت.

بەرهەم رەسوڵ، سەرۆکی شارەوانیی رانییە بۆ 964ـی روونکردەوە، ئەو دوکانانە گرێبەستی سێ ساڵی پێشوویان تەواو بووە و دەخرێنەوە زیادکردنی ئاشکراوە بۆ بەکرێدانیان بۆ سێ ساڵی داهاتوو.

ساڵی رابردوو ملیارێک و 600 ملیۆن دینار داهاتی کرێی موڵکەکانی شارەوانی بووە.

سەرۆکی شارەوانیی رانییە ئاماژەی بەوە کرد، لەو بڕە پارەیە تەنیا 15%ـیان خەرج کردووە، کە 240 ملیۆن دینار دەکات و ئەوی دیکەیان بۆ وەزارەتی شارەوانی گەڕاندووەتەوە.

ناوبراو ژمارەیەکی نەدرکاند کە ئاخۆ موڵکی شارەوانییەکەیان چەندن، بەڵام وتی، “موڵکەکانمان زۆرن”.

شارەوانیی رانییە نەسریەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە

شارەوانیی رانییە نەسریەی مانگی یەکیان وەرنەگرتووە