بەهۆى هێرشەکەى کۆرمۆرەوە راگیرا بوو

دابەشکردنی ئاو لە پڕۆژەکانی دوکان-سلێمانی دەستی پێکردەوە

964+

وریا فەتاح

دواى ئەوەى بەهۆى هێرشەکەى سەر کێڵگەى غازى کۆرمۆر کورتهێنانى کارەبا روویدا و بووە بۆى راگیرانى پڕۆژەکانى ئاوى دوکان-سلێمانى، ئەمڕۆ کارەکان لە پڕۆژەکان دەستیان پێکردەوە.

بەختیار تاهیر، بەڕێوەبەرى فەرمانگەى ئاوى سلێمانى بە 964ـى وت،”دواى وەستانى پڕۆژەکان بۆ ماوەى نزیکەى 12 کاتژمێر، دابەشکردنى ئاو دەستى پێکردووەتەوە و پڕۆژەکان خراونەتەوە کار”.

لەبارەى چارەسەر بوونى ئەو پیسبوونەى کە بەهۆى پاشەڕۆى دەبە و پاشماوەى گەشتیارانەوە دروست ببوو، بەختیار تاهیر ئاماژەى بەوەکرد، گرفتەکە چارەسەر بووە و پاشماوە پیسەکان راماڵراون.

جەختیشى کردەوە، بەهۆى راگیرانى پڕۆەکە گرفت بۆ دابەشکردنى ئاو دروستبوو، بەڵام بە دەستپێکردنەوەى هەوڵ دەدەن بە زووى چارەسەرى بکەن و دابەشکردنى ئاو بەسەر ماڵاندا دەست پێبکەن.

تا ئێستا پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى نەکەوتووەتەوە کار

تا ئێستا پڕۆژەى ئاوى دوکان سلێمانى نەکەوتووەتەوە کار