ماتۆڕسوارێک تەقەی لێ دەکات
ژنە بلۆگەرێک لە بەغدا کوژرا
964+
فەهمی نەبی
کەمێک لەمەوبەر لە ناوچەی زەیونەی بەغدا تەقە لە ژنە بلۆگەری عێراقی “ئوم فەهد” کرا و کوژرا.
بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی دەست 964 کەوتووە، کەسێکی دیکەش لەگەڵ ئەو ژنە بلۆگەرە بووە، بەڵام ئەو بریندارە.
ڤیدیۆیەک ساتی هێرشەکە بڵاوکراوەتەوە و دەردەکەوێت ماتۆڕسوارێک دادەبەزێت و تەقە لەو ژنە چالاکەی سۆشیال میدیا دەکات و دەیکوژێت.