رەمەزان هەشت ملیۆنیان دزیبوو

لە ئاکرێ سێ کەس بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران

964+

زەید کۆچەر – دهۆک

ئەو سێ دزەی لە مانگی رەمەزاندا لە ئاکرێ هەشت ملیۆن دیناریان لە ژنێک دزی، ئەمڕۆ پۆلیس دەستگیری کردوون و هەشت ملیۆن دینارەکەشیان بۆ ژنەکە گەڕاندووەتەوە.

ئەو سێ کەسە لەناو بازاڕی نێرگز مۆڵ لە ئاکرێ دزییەکەیان کردبوو و لەوکاتەوە پۆلیس بەدوایانەوە بوو.

عیماد زێباری، وتەبێژی پۆلیسی ئاکرێ بە 964ـی وت، “لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا ژنێکی خەڵکی ئاکرێ سکاڵای لەسەر سێ کەس تۆمار کرد، کە هەشت ملیۆن دیناری لێ دزراوە، پۆلیسی دەستی بە لێکۆڵینەوە کرد و دەستگیری کردن، هەرسێکیان خەڵکی قەزای خەباتن”.

وتیشی، “هەرسێ تۆمەتبارەکە لەنێو قەزای ئاکرێ دەستگیر کران، دانیان بە تاوانی خۆیاندا ناوە و بەپێی بریاری دادوەری لیکۆلینەوە و بەپێی مادەی 446 کە یاسای سزادانی عێراقی راگیراون”.

مادەی 446 لە یاسای سزادانی عێراقی تایبەتە بە دزیکردن، کە بەندکردن یان سزادانی ماددی دەیگرێتەوە.

پێداچوونەوە: پێشەوا محەمەد

لە شارەزوور دوو

لە شارەزوور دوو "دز" دەستگیر کران