سێ گولەی بەرکەوتووە

لە بەغدا بلۆگەرێک کوژرا

ژووری هەواڵ

سەرچاوە ئەمنیەکانی بەغدا بۆ 964 وتویانە، بلۆگەر و چالاکوانی دیاری سۆشیال میدیا “نور بی ئێم” لەلایەن ماتۆڕسوارێکەوە تەقەی لێکراوە و کوژراوە.

رووداوی کوشتنەکە لە ناوچەی داودی بەغدا بووە، ماتۆڕسوارێک کە جلوبەرگی گەیاندنی خواردنی دیلیڤەری لەبەر بووە، تەقەی لە نور بی ئێم کردووە و کوشتوویەتی.

بەگوێرەی زانیارییەکان ئەو بلۆگەرە سێ گولەی بەرکەوتووە و گیانی لەدەستداوە.

محەمەد نور سەمیر ناسراو بە نور بی ئێم، لەدایکبووی ساڵی 2000 بوو.