شاندێکی گەشتوگوزار لە ئەمریکان

“ئەمریکا هەڵەبجە و زاخۆ دەکات بە دەستەخوشکی دوو شاری ئەمریکا”

964+
ئەحمەد مستەفا

شاندێکی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان کرد و بەڵێنی ئەوەیان پێداوە کە لە داهاتوو کاربکرێ، بۆ بە دەستە خوشکبوونی هەردوو شاری زاخۆ و هەڵەبجە لەگەڵ دوو شاری ئەمریکا.

شاندەکەی وەزارەتی گەشتوگوزار کە لە سەرۆکی دەستە و بەڕێوەبەرەکانی گەشتوگوزاری هەڵەبجە، دوکان و چەند بەڕێوەبەرێکی دیکە پێکهاتوون، بە پرۆگرامی ئەمریکی سەرکردەی سەردانیکارانی نێودەوڵەتی ناسراو بە (IVLP)، سەردانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکایان کرد و لەگەڵ مایکڵ دەی راوێژکاری باڵا بۆ کاروباروباری کورد لە نوسینگەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گریگۆری سولیڤان راوێژکاری باڵای دبلۆماسی لە کاروباری عێراق و ئێران کۆبوونەوە.

ئەمڕۆ چوارشەممە 8.5.2024، ئیبراهیم عەبدولمەجید، وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوە بە گرنگییەوە باسیان لە پێگەی هەرێمی کوردستان لە عێراق کردووە، بەتایبەت لەبواری گەشتیاری هەروەها خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەدەستە خوشک بوونی هەولێر و شاری ناشفێڵ، وە بەڵێنی ئەوەیاندا لەداهاتوو کاربکەن بۆ بە دەستە خووشکبوونی هەردوو شاری زاخۆ و هەڵەبجە لەگەڵ دوو شاری ئەمەریکا.

بە قسەی وتەبێژی دەستەی گەشتوگوزار، ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزار سوپاسی پشتگیری و دۆستایەتی ئەمریکای کردووە بۆ هەرێمی کوردستان و هیوای خۆستووە رۆژێک لەرۆژان ئاڵای کوردستان لە تەنیشت ئاڵای وڵاتان لەناو وەزارەتی دەرەوە دابنرێت، هاوکات بەگرنگییەوە باسی پشتگیری کابینەی نۆیەمی کرد بۆ سێکتەری گەشتوگوزار و ئاماژەی بەوەدا کوردستان رەگەزی زۆرباشی گەشتیاری تێدایە.

ئەمەل جەلال داواشی کردووە، هاوکاری هەرێمی کوردستان بکرێ، بۆ درووستکردنی مۆزەخانەی هاوشێوەی هۆڵۆکۆست لە گەرمیان و هەڵەبجە، شاندەکە کۆبوونەوەی لەگەڵ فەرمانگەی نیشتمانی گەشتوگوزار لە وەزارەتی بازرگانی ئەنجامداوە و لەسەر بابەتی داتا و ئاماری گەشتیاران و چۆنییەتی بەرزکردنەوەی ژمارەی گەشتیاران و مۆڵەتی کارکردن لە بواری گەشتوگوزار تاوتوێ کراوە.

دەستەی گەشتوگوزار داوای رێگریکردن لە کۆمپانیا بێمۆڵەت...

دەستەی گەشتوگوزار داوای رێگریکردن لە کۆمپانیا بێمۆڵەتەکان دەکات

گەشتوگوزاری هەرێم بەشداریی پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی ...

گەشتوگوزاری هەرێم بەشداریی پێشانگای بازاڕی گەشتیاریی عەرەبی دەکات