ئەمڕۆ لە بەغدا
یانه‌ی هه‌ولێر به‌بێ راهێنه‌ر یاریی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له گه‌ڕی 26ی خولی ئه‌ستێره‌كانی عێراق، یانه‌ی هه‌ولێر له به‌غدا رووبه‌ڕووی یانه‌ی كه‌رخ ده‌بێته‌وه و تیپه‌كه راهێنه‌ری نییه.
یارییه‌كه كاتژمێر 3:45 له یاریگه‌ی ئه‌حمه‌د رازی له به‌غدا ده‌كرێت و یانه‌ی هه‌ولێر له خراپترین بارودۆخی هونه‌ری و دارایی و كارگێڕییدایه و بۆ یارییه‌كه‌ش چووه‌ته به‌غدا.
ئیبراهیم قادر به‌رپرسی راگه‌یاندنی یانه‌ی هه‌ولێر به 964ی وت، تیپه‌كه راهێنه‌ری نییه، له دوای یاریی رابردوو عه‌بدولقادر حوسێن، كه به شێوه‌ی كاتی راهێنه‌ر بوو، وازی له كاره‌كه‌ی هێنا، بۆیه ئه‌مڕۆ عیماد هاشم راهێنه‌ری گۆڵپارێزه‌كان، سه‌رپه‌رشتی پێكهاته‌ی تیپه‌كه ده‌بێت و راهێنه‌رایه‌تیی ده‌كات.
هه‌ولێر كێشه‌ی دارایی و كارگێڕیی هه‌یه و له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كارگێڕیی ئێستایدایه.
هه‌روه‌ها تیپه‌كه له خوله‌كه‌شدا ئه‌نجامه‌كانی خراپن و له پله‌ی 16یه 23 خاڵی هه‌یه.