"نزیکەی چوار هەزار بوتڵ بەخشراوە"

خوێنبەخشین لە سلێمانی زیادی کردووە

964+

پێشەوا محەمەد

لە ماوەی یەک مانگدا لە بانکی خوێنی شاری سلێمانی و نەخۆشخانە حکومی و تایبەتەکان، نزیکەی سێ هەزار و 500 بوتڵ خوێن راکێشراوە.

بە گوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی، لە رێکەوتی 1.4.2024 بۆ 30.4.2024، شەش هەزار و 908 هاوڵاتی بە مەبەستی بەخشینی خوێن سەردانی بانکی خوێن و نەخۆشخانەکانیان کردووە و سێ هەزار و 440 بوتڵ خوێنیان لێوەرگیراوە.

مانگی رابردوو 861 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی تالاسیمیا و 511 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی هیوا و 423 بوتڵ خوێن لەنەخۆشخانەی شار و 103 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانەی مناڵبوون و 877 بوتڵ خوێن لە نەخۆشخانە ئەهلییەكان راكێشراوە.

لە ماوەی مانگی رابردوودا لە بانكی خوێن پێنج هەزار و 382 پشكنینی هیماتۆلۆجی و سێ هەزار و 504 پشكنینی گرووپی خوێن و سێ هەزار و 866 پشكنینی ڤایرۆسات و هەروەها دوو هەزار و 12 جیاكردنەوەی پێكهاتەكانی خوێن ئەنجام دراوە.

بە پێی ئامارەکەی تەندروستیی سلێمانی، مانگی سێ شەش هەزار و 775 هاوڵاتی بە مەبەستی بەخشینی خوێن سەردانی بانکی خوێن و نەخۆشخانەکانیان کردووە و دوو هەزار و 855 بوتڵ خوێنیان لێوەرگیراوە.

بە وتەی کۆچەر ئیبراهیم، بەڕێوەبەری بانکی خوێنی سلێمانی، کە قسەی بۆ 964 کردووە، ئەو بەرزونزمییە لە بەخشینی خوێن لە مانگێکەوە بۆ مانگێکی دیکە ئاساییە و بەردەوام هەیە.

وتیشی، “خوێنە ناقسەکان کەمن و بە گشتیش کەم داوا دەکرێن، بەڵام بە گشتی داواکاری لەسەر خوێنە زائیدەکان زۆرە”.

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاود...

تەندروستیی سلێمانی داوای کارمەند و پزیشک دەکات بۆ چاودێریی چڕ