لە مۆندیالی 1986 وەریگرتبوو

تۆپە زێڕینەکەی مارادۆنا دەفرۆشرێت

964+
میدیا گۆران

تۆپە زێڕینەکەی دیێگۆ مارادۆنا کە سەردەمێکە ونە دووبارە دەرکەوتەوە، مانگی داهاتوو لە زیادکردنێکی ئاشکرا لە پاریس دەفرۆشرێت.

خانەی ئاگوت بۆ زیادکردنی ئاشکرا رایگەیاند، لە دوای ونبوونی تۆپە زێڕینەکەی یاریزان دیێگۆ مارادۆنای کۆچکردوو، کە لە مۆندیالی مەکسیک لە ساڵی 1986 بەدەستی هێنابوو، ون ببوو، بەڵام لە ساڵی 2016 دووبارە دەرکەوتەوە و بڕیارە مانگی داهاتوو لە زیادکردنێکی ئاشکرادا لە پاریس بفرۆشرێت.

ئەمەشیان راگەیاند، ئەمە دەبێتە جاری یەکەم کە تۆپێکی زێرین لە زیادکردنێکی ئاشکرا بفرۆشرێت، تا ئێستا نرخەکەشیان دیاریی نەکردووە بەڵام پێشبینییان کردووە چەند ملیۆن یۆرۆیەک داهاتەکەی بێت.

مارادۆنا لە گۆڕەکەى دەردەهێننەوە

مارادۆنا لە گۆڕەکەى دەردەهێننەوە

لە دوای بردنەوەی مۆندیالی مەکسیک لە لایەن هەڵبژاردەی ئەرجەنتینەوە، مارادۆنا خەڵاتی باشترین یاریزانی وەرگرت، کە تۆپێکی زێڕێن بوو، بەڵام جیایە لەو تۆپە زێڕینەی ساڵانە گۆڤاری فڕانس فوتبوڵ بە باشترین یاریزانی دەدات.

تا ئێستا هۆکاری ونبوونەکە ئاشکرا نەکراوە و قسە و باسەکان زۆرن سەبارەت بە چۆنیەتی ونبوونی تۆپە زێڕینەکە، بەشێکیان دەڵێن مارادۆنا خەریکی قومارکردن بوو و بۆ دانەوەی قەرزەکانی تۆپەکەی فرۆشت، بەشێکیان دەڵێن لە ساڵی 1989 کاتێک خەریکی یاریکردن بوو لە خولی ئیتالیا لەلایەن چەند مافیایەکەوە دزراوە.

+964صورة من منصة (شبكة):