ژیریی دەستکرد بەکار دەهێنێت

لە کۆتاییدا “ئەپڵ”یش هاتە قەناعەت

+964
عادل کانەبی

کۆمپانیای ئەپڵ لە دوای چەندین ساڵ بڕیاری دا ژیریی دەستکرد بۆ بەکارهێنەرانی بەردەست بخات و لەو رێگەیەوە چەندین کارئاسانیان بۆ دەکات، بە تایبەتی بۆ چاککردنی وێنەکانیان.

بە گوێرەی ماڵپەڕی ئەپڵ ئینسایدەر، ئەپڵ لە ماوەی داهاتوودا چەند خزمەتگوزارییەکی نوێ بەردەست دەخات بۆ بەکارهێنەرەکانی، کە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە بتوانن وێنەکانیان چاک بکەن لەگەڵ چەند خزمەتگوزارییەکی تر، لەوانە پاککردنەوەی مۆبایلەکانیان.

پاککردنەوەی مۆبایلەکانیان لە رێگەی ئەپی Clean Up دەبێت کە دەتوانن ئەو بابەتە زیادانەی ناو مۆبایلەکانیان بسڕنەوە، بەبێ ئەوەی کاتی زۆریان لێ ببات.

ئەم هەنگاوەی ئەپڵ بۆ کەسە بەناوبانگەکان نیعمەتە، چونکە لە کۆڵ زۆر شتیان دەکاتەوە، لەوانە چیتر منەتی فۆتۆگرافەرەکان هەڵناگرن بۆ چاککردنی وێنەکانیان و جوانکردنیان، چونکە لە رێگەی ژیریی دەستکردەوە وێنەکان چاک دەکەن.

ئەم تایبەتمەندییە هاوشێوەی ئەو تایبەتمەندییانە دەبێت، کە کۆمپانیاکانی دیکەی وەک گووگڵ رایانگەیاندووە، کە هەمان ئامراز لە دەستکاریکەری وێنەکانیدا پێشکەش دەکات بە ناوی Magic Eraser، هەروەها تایبەتمەندی Generative Fill کە لەلایەن ئەدۆبەوە پێشکەش دەکرێت لە بەرنامەکانی فۆتۆشۆپ و ئێکسپرێس و فایەرفلای بە مەبەستی لابردنی شتەکان بە.

لە ساڵانی دواییدا چەندین کۆمپانیای تەکنەلۆژی پەنایان بردووە بۆ بەکارهێنانی ژیریی دەستکرد لەوانە کۆمپانیای سامسونگ و هواوی، کە چەندین تایبەتمەندی نوێی ژیریی دەستکردیان بۆ بەکارهێنەرەکانیان زیادکردووە.

ئەپڵ چەند ئەپێک لە ستۆرەکەی دەسڕێتەوە

ئەپڵ چەند ئەپێک لە ستۆرەکەی دەسڕێتەوە