باڵەخانەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی - وێنە: 964
هاتوچۆی سلێمانی بڕیاریدا
رۆژانی هەینی لە کاتژمێر 7ی بەیانیەوە قەدەغەیە بارهەڵگر هاتوچۆ بکات
964+
فەهمی نەبی
بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لەبارەی هاتوچۆی بارهەڵگر لەرێگاکانی ناوەوەی شارو دەرەوەی شار بڕیاریدا، رۆژانی هەینی هاتووچۆی بارهەڵگرەکان لە کاتژمێر 7ی بەیانی بۆ 7ی ئێوارە لە چەند شوێنێک قەدەغە بکات.
ئەو شوێنانەی هاتوچۆی بارهەڵگری لێ قەدەغە کراوە، رێگای دوکان ـ سلێمانی وە بە پێچەوانەوە، رێگای قەرەداغ، شەقامی هەواری شار بۆ تونێلی پێشڕەو و رێگای سەرجەم ئەو سەیرانگایانەی لە سنووری شارەزووردان.
هاتوچۆی سلێمانی دەڵێت، سەرجەم مەفرەزەکان و بازگەکان و قەزای ناوەند هەڵدەستن بەکاری چاودێری و لێپرسینەوە لەو شۆفێری بارهەڵگرانەی پابەندی ئەم بڕیارە نابن.
پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە دەروازەى قەزاى دوکان پێش گەیشتن بە بازگەى هاتووچۆ و ئاسایش، بارهەڵگرێک خۆی کێشا بە 17 ئۆتۆمبێل و 25 کەسیشی بریندار کرد و دواتر شۆفێری بارهەڵگرەکە دەستگیرکرا.