نوێترین زانیارى

ئەو بارهەڵگرەى لە دوکان کارەساتى نایەوە سوکانەکەى قوفڵ ببوو

964+

وریا فەتاح

لە رووداوەکەى ئەم بەیانیەی دوکاندا 25 کەس بریندار بوون و برینى دوو کەسیان سەختە، هاتووچۆى دوکانیش هۆکارى رووداوەکە بۆ 964 ئاشکرا دەکات.

عەقید ئومێد عەبدوڵا، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى دوکان دواین زانیارییەکانى رووداوى هاتووچۆکەى دوکان بۆ 964 ئاشکرا دەکات و دەڵێت: لە رووداوەکەدا 17 ئۆتۆمبێل زیانیان بەرکەوتووە بە ئۆتۆمبێلە بارهەڵگرەکەشەوە کە کۆنتڕۆڵى لەدەستدا بوو”.

25 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەى دوکان، چارەسەرى پێویستیان بۆکراوە، بەڕێوەبەرى هاتووچۆى دوکان ئاشکراى کرد، دوو لە بریندارەکان بەهۆى سەختى برینەکانیانەوە، رەوانەى سلێمانى کراون.

رووداوەکە چۆن روویدا؟

“بەپێى لێکۆڵینەوەکانى هاتووچۆى دوکان، لە دەروازەى قەزاى دووکان پێش گەیشتن بە بازگەى هاتووچۆ و ئاسایش، بارهەڵگرێک لەگەڵ لاندگرۆزەرێک بەیەکیانداداوە و دواتر سوکانى بارهەڵگرەکە قفڵ بووە و شۆفێرەکە نەیتوانیوە ئاراستەکەى بگۆڕێت و خۆى کێشاوە بە چەند ئۆتۆمبێلێکدا و بە کۆى گشتى بووەتە هۆى زیان گەیاندن بە 17 ئۆتۆمبێل”، عەقید ئومێد عەبدوڵا واى بە 964 وت.

بەڕێوەبەری هاتوچۆی دوکان ئەوەشی وت، شۆفێرەکە دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوەى لێدەکرێت، رێگەکەش پاککراوەتەوە و گرفتى هاتووچۆ نەماوە.

لەبارەى رووخانى بازگەکەوە، عەقید ئومێد عەبدوڵا، رەتیکردەوە لە رووداوەکەدا بازگەکە رووخابێت.

ژمارەى بریندارانى رووداوەکەى دووکان بەرز بووەوە

ژمارەى بریندارانى رووداوەکەى دووکان بەرز بووەوە