15 کەس بریندارە

بارهەڵگرێک خۆی دەکێشێت بە 13 ئۆتۆمبێلدا لە دوکان

964+

توانا نەقی

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای دوکان بارهەڵگرێک کۆنترۆڵ لەدەستدەدات و خۆیکێشاوە بە 13 ئۆتۆمبێلدا و 15 کەس بریندارە.

بەهمەن عەبدوڵا وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، رووداوەکە لە ئەنجامی لە کۆنترۆڵ دەرچوونی بارهەڵگرێکەوە بووە و تا ئێستا کەس گیانی لەدەست نەداوە.

هاتوچۆ ئاماژەی بەوەکردووە، بارهەڵگرەکە ئیستۆپی نەماوە و ئەو ژمارە ئۆیۆمبێلەی شێلاوە.