نرخی تۆنێک چەند دەبێت؟

کشتوکاڵی هەولێر: هەوڵ هەیە ئەمساڵ هەموو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەربگیرێت

964+

پێشەوا محەمەد

بەپێی قسەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، هەوڵ لەگەڵ حکومەتی عێراق هەیە تا تەواوی گەنمی جوتیارانی هەرێم بۆ ئەمساڵ وەربگرێت.

ساڵی رابردوو حکومەتی عێراق 500 هەزار تۆن گەنمی لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرتبوو.

هێمن سەید، بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر بە 964ـی راگەیاند، پێشبینی دەکرێت ئەمساڵ بەرهەمی گەنمی هەرێمی کوردستان دوو تا دوو ملیۆن و 500 هەزار تۆن بێت.

وتیشی، “ئێستا گفتوگۆ لەنێوان هەرێم و بەغدا هەیە تا تەواوی بەرهەمی ئەمساڵی گەنم وەربگرێت و هیچ رێژەیەک دیاری نەکات.

ساڵی 2023 حکومەتی عێراق هەر تۆنێک گەنمی بە 850 هەزار دینار لە جوتیارانی هەرێمی کوردستان وەرگرت، بە وتەی بەڕێوەبەری کشتوکاڵی هەولێر، ئەمساڵیش بە هەمان نرخ وەردەگیرێت.

“ئەگەر حکومەتی عێراق هەموو گەنمی جوتیارانی هەرێم وەرنەگرێت، ئەوا حکومەتی هەرێم بازاڕ بۆ گەنمەکە دەدۆزێتەوە”، ئەوەش قسەی هێمن سەیدە.

مێرووی سن لە گەنمی دەشتی بازیانەوە ئاڵاوە

مێرووی سن لە گەنمی دەشتی بازیانەوە ئاڵاوە