داهاتی نانەوتییە

وەزارەتى دارایی عێراق داوای 905 ملیار دینار لە هەرێم دەکات

964+

ژووری هەواڵ

وەزارەتى دارایی حکومەتى عێراق لە نوسراوێکدا داواى داهاتى مانگەکانى کانونى دووەم و شوباتى ئەمساڵى هەرێم دەکات و دەڵێت، بڕەکەی 905 ملیار و 246 ملیۆن و 194 هەزار و 259 دینارە.

بە گوێرەی نوسراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراق، لەمانگى رابردوودا وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان بە نووسراوێک ئاشکرایکردووە، داهاتى نانەوتیی دوو مانگى سەرەتاى ئەمساڵ زیاتر بووە لە 905 ملیار دینار.

ئێستا وەزارەتى دارایی عێراق داوای ئەو داهاتە دەکات بەگوێرەى بڕگەى دال لە بەندى دووەمى ماددەى 12 لە یاساى بودجەى فیدراڵى بە ژمارە 13 لەساڵى 2023، کە تێیدا حکومەتى هەرێمى کوردستانى پابەندکردووە بە رادەستکردنى داهاتە نانەوتییەکان بەگوێرەى وردبینییەکانى هەردوو دیوانى چاودێریى دارایی لە حکومەتى فیدراڵ و حکومەتى هەرێمى کوردستان.

چاوەڕوان دەکرێت هەفتەى داهاتوو، بەغدا موچەى مانگى نیسانى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بکات و لە کۆتایى هەفتەکەش دابەشکردنى موچە، دەستپێبکات.

د.نەرمین مەعروف، ئەندامى لیژنەى دارایى لە ئەنجومەنى نوێنەران بە 964ـى وت،”دواى ئەوەى وەزارەتى دارایى هەرێم لیستى موچەى رەوانەى وەزارەتى دارایى عێراق کرد، پێدەچێت هەفتەى داهاتوو بەغدا موچەى فەرمانبەرانى هەرێم رەوانە بکات”.

لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەر...

لیستی موچەی مانگی نیسانی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێم رەوانەی بەغداد کرا