مه‌یدانییه و باشتر سوودى لێوه‌رده‌گرن
پۆلیسی دهۆك به شانۆگه‌ری زانیاری له‌سه‌ر تاوانه‌كان ده‌داته خوێندكارانى زانكۆ
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دهۆك، شێوازى وانه‌وتنه‌وه و سیمیناره‌كانى بۆ شانۆگه‌رى گۆڕیوه و ده‌یه‌وێت له‌و رێگه‌یه‌وه، ئاسانتر زانیارییه‌كانى تایبه‌ت به تاوان و رووداوه‌كان بداته خوێندكارانى زانكۆ.
ژماره‌یه‌ك ئه‌فسه‌ر و پۆلیسی به‌شی لێكۆڵینه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى تاوان و فه‌رمانگه‌ى یاسایی له پارێزگاى دهۆك چوونه زانكۆى نه‌ورۆز له‌و پارێزگایه و به‌شێوه‌یه‌كى مه‌یدانى شانۆگه‌رییه‌كیان بۆ نمایش كردن.
عه‌قید هێمن سلێمان، وته‌بێژى پۆلیسی پارێزگاى دهۆك به 964ـى راگه‌یاند، شێوازى چالاكییه‌كانیان بۆ زانیاریدان به هاوڵاتیان جۆراوجۆرن، ئه‌وه‌ى بۆ خوێندكارانى ئه‌م زانكۆیه‌ش كراوه شانۆگه‌رییه‌ك بوو بۆئه‌وه‌ى به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ و مه‌یدانى زانیاریان له‌سه‌ر تاوان و رووداوه‌كان وه‌ربگرن.
وتیشی “ناوه‌ڕۆكى چالاكییه‌كانیان بریتییه له ئاشناكردنى خوێندكاران له‌باره‌ى تاوانه‌كانى كوشتن، خۆكوشتن و خراپ به‌كارهێنانى موبایل و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، ئه‌م جۆره چالاكیانه كارئاسانییه‌كى زۆر بۆ خوێندكارانى زانكۆ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له میانى ساڵانى خوێندنیان سوودى لێوه‌ربگرن، به‌تایبه‌تیش بۆ خوێندكارانى به‌شی یاسای زانكۆكان.
روونیشیكرده‌وه، به‌رده‌وام ده‌بن له‌و چالاكییه جۆراوجۆرانه و ته‌واوى ناوه‌نده‌كانیش به‌سه‌رده‌كه‌نه‌وه.