"ترەمپ" بۆ ئێران و ئیسڕائیل:
“دەبێت دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن”
فەرهاد حەسەن
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا داوای لە هەردوو لایەنی ئێرانی و ئیسڕائیلی کرد “دەستبەجێ شەڕ بوەستێنن”
دۆناڵد ترهمپ، سهرۆكی ئهمریكا له پهیامێكدا بۆ ئژەم دوو وڵاتە دەڵێت “دهبێت دهستبهجێ شهڕ رابگرن و بوهستن له هێرشكردنه سهر یهكدی”.
دۆناڵد ترەمپ ئهمڕۆ دوشەممە له پهیامێكی كورتدا له ههژماری تایبهتی خۆی له تۆڕی X ئەو داواکارییەی بڵاوکردووەتەوە و دەشڵێت،بنیامین نهتهنیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل “هیچ ڕێگەیەکی دیکەی نابێت” جگە لە قبوڵکردنی هەر ڕێککەوتنێک کە ئەمریکا لەگەڵ ئێران دەیکات، جەختیشی لەوە کردەوە کە بڕیاری کۆتایی لەسەر ئەو بابەتە لە ئەستۆی ئەودایە.
لە چاوپێکەوتنێکیشیدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز، ترەمپ رونیکردەوە، نەتهنیاهۆ “هیچ بژاردەیەکی نابێت و من بڕیارەکان دەدەم، هەمو بڕیارەکان دەدەم. ئەو بڕیارەکان نادات”.
ئەو لێدوانەی ترەمپ چەند کاتژمێرێک دوای ئەوە هات کە ئێران چوار موشەکی بالیستیکی بەرەو ئیسرائیل هەڵدا، کە ڕۆژنامەکە بە “جددیترین پێشێلکردنی ئاگربەست” وەسفی کرد کە مانگی نیسانی ساڵی ڕابردو دەستیپێکرد.
ترهمپ جەختی لەوەکردەوە کە هێرشی ئێران کاریگەری لەسەر ڕەوتی دانوستانەکان لەگەڵ تاران نابێت و وتی، “هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ڕێککەوتنەکە نابێت”.