بۆ چییە؟

زیاتر له‌ یه‌ك ملیار دینار بۆ هه‌ولێر ته‌رخان كرا

964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا

بڕیاره‌ سێ پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری له‌ هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت، وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ده‌ڵێت زیاتر لە یەك ملیار دیناری بۆ ته‌رخان ده‌كرێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممه‌ 25.4.2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، لەسەر داهاتی شارەوانی لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا، ره‌زامەندیی لەسەر خەرجكردنی بودجه‌ی زیاتر لە یەك ملیار دینار بۆ جێبەجێكردنی سێ پڕۆژەی خزمەتگوزاریی قیرتاوكردنی شەقام و كۆنكرێتكردنی كۆڵان لە شاری هەولێر درا.

نەبەز ئیسماعیل بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر بە 964ی وت، “بودجه‌كه‌ لەسەر رێژەی 15%ی داهاتی سەرۆكایەتیی شارەوانیی هەولێرە، بەپێی پلانی شارەوانی پاره‌كه‌ بە مەبەستی جێبەجێكردنی پرۆژەی دروستكردن و كۆنكرێتكردنی شەقامە ناوخۆییەكانی گوندی سوێری. هەروەها پڕۆژەی كۆنكرێتكردنی چەند شەقامێك لە گوندی گردەڕەشەی گەورە،هه‌روه‌ها پڕۆژەی دروستكردن و قیرتاوكردنی ژمارەیەك كۆڵان لە گەڕەكی سەربەستی، خەرج دەكرێت.

له‌ باره‌ی واده‌ی ده‌ستپێكردنی ئه‌و كارانه‌، نه‌به‌ز ئیسماعیل وتی، له‌ رۆژانی نزیكی داهاتوو، واده‌ی ده‌ستپێكردنی كاره‌كانی قیركردن و كۆنكرێتكردنی ئه‌و گه‌ڕه‌كانه‌ دیاریی ده‌كرێن و راده‌گه‌یه‌ندرێن.

شارەوانیی هەولێر بۆ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە: رێز لە ...

شارەوانیی هەولێر بۆ کۆمپانیاکانی خاوێنکردنەوە: رێز لە هاوڵاتیان بگرن