بەرەبەیانی ئەمڕۆ
فرۆكەیەكی بێفرۆكەوانی بچووک لەئاسمانی ناوچەی سەوز خرایە خوارەوە
فەرهاد حەسەن
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی ناوچەی سەوزی بەغدا بیندراوە و لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵ کراوە، بەبێ ئەوەی هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددی لێ بکەوێتەوە.
میدیا عێراقییەکان راگەیەندراوێکی کورتی فەریق سەعد مەعن، سەرۆکی شانەی راگەیاندنی ئەمنیان بڵاوکردووەتەوە، باس لەوە دەکات فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی بچووک لە ئاسمانی ناوچەی سەوز لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستنیشانكراوە، مامەڵەی لەگەڵدا کراوە و خراوەتەخوارەوە.
بەوتەی سەرۆكی شانەی راگەیاندنی ئەمنی، رووداوەكە هیچ زیانێکی گیانی یاخود ماددی لێ نەکەوتوەتەوە.
ئەوە لەكاتێكدایە كە عێراق لە بەرەبەیانی رۆژی یەكشەممەی رابردووەوە هەڵمەتێكی دژی گەندەڵی دەستپێكردووە و رێوشوێنكی ئەمنی توند لە بەغداد گیراوەتەبەر بە تایبەتی لە ناوچەی سەوز، ئەوەش دوای دەستگیركردنی ژمارەیەك پەرلەمانتار، سەرمایەدار و كەسایەتی سیاسییەوە دێت.