مەخمور

هاوڵاتیان چەرەزاتی جەژنی رەمەزانیان ماوە ئێستا نرخ بەرزبووەتەوە

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

جەژنی قوربان چەند رۆژێكی ماوە دوكاندارانی مەخمووریش ئەو چەرەزاتەی هێناویانە نەفرۆشراوە و دەڵێن هەم نرخ بەرزبووەتەوە هەم فرۆشیان لەچاو پێستر زۆر کەمە.

هەندرین جەمیل خاوەن ماركێتە بۆ 964 وتی، گرانی كەلوپەل و نەبوونی پارە بازاڕەكەی راگرتووە، ئەوەی پێشتر دوو كیلۆ چەرەس و نوقڵ و چكلێتی دەبرد ئێستا تەنیا یەك كیلۆ دەبات و بەشێك لە خێزانە بچووكەكان دەڵێن چەرەسی جەژنی پێشوومان ماوە ساڵی پار ئەم كاتانە زۆر باش بوو بازار دوو رۆژ جەژن ماوەو چەرەسمان زۆر لەسەر ماوەتەوە .”

هندرێن ماوەی شەش ساڵە لە ناو بازاری مەخموور ماركێتی فرۆشتنی خواردەمەنی و چەرەزاتی هەیە و ئێستا وەزعەکەی بە دڵ نییە و بێبازاڕییە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی