گەرمیان

دوو راوچی بێچووە ئاسک دەستگیر کران

توانا نەقی

ماوەیەکە راوی بێچووە ئاسک لە گەرمیان زۆر بووە و پۆلیسیش بە بەدوایانەوەیە و ناهێڵێت، ئەوەتا ئێستا دوو راوچی هەر بەو هۆکارە دەستگیر کراون.

ئەمڕۆ سێشەممە، پۆلیسی دارستان و ژینگەی هەرمیان بڵاویکردەوە، لەلایەن بەشی خانەقینیانەوە توانراوە دوو راوچی کە ویستوویانە بێچووە ئاسک راوبکەن دەستگیر بکەن.

ئاماژە بەوەکراوە، راوچییەکان بە دیاریکراوی لە نێوان ناحیەی قۆرەتوو و نمەیدان بوون و خۆیان دانیان بەوەدا ناوە لە ویستوویانە ئاسک و بێچوو راوبکەن.

ئێستا ئەو دوو راوچییە پەڕاویان بح کراوەتەوە و رووبەڕوویی یاسا کراونەتەوە، هەر لە 5ـی ئەم مانگەش توانراوە کەسێکی دیکە دەستگیر بکەن کە 10 بێچووە ئاسک راو بکات و بگیرێت.