1ـى 7… رۆژى لەدایکبوونى نیوەى عێراقییەکانە
وریا فەتاح
جاران بۆ گاڵتە و خۆشى دەوترا،1ـى 7 رۆژى لە دایکبوونى نیوەى عێراقییەکانە، یان جەژنى لە دایکبوونى نیشتمانى، چونکە لەم رۆژەدا بە تایبەتیش دنیادیدەکانمان لە ناسنامەى بارى شارستانیان، رۆژى لەدایکبوونیانە.
هۆکارى ئەوەى کە نیوەى عێراقییەکان لە 1ـى 7 رۆژى لەدایکبوونیانە، دەگەڕێتەوە بۆ هەردوو سەرژمێرى 1947 و 1957. لەو سەردەمەدا بەهۆی نەبوونی نەخۆشخانە لە گوندەکان و تۆمارنەکردنی کاتی لەدایکبوونی منداڵ، زۆربەی خەڵک نەیاندەزانی لە چ رۆژ و مانگێکدا لەدایکبوون، تەنیا ساڵەکەیان دەزانی.
بەپێی یاسای باری شارستانیی عێراقی، بەڕێوەبەرایەتیی رەگەزنامە بڕیاریدا هەر کەسێک تەنیا ساڵی لەدایکبوونەکەی زانراو بێت و رۆژ و مانگەکەی نەزانرێت، ئەوا راستەوخۆ رۆژی ناوەڕاستی ساڵی بۆ بنوسرێت کە دەکاتە رێکەوتى (1ـى 7).
بۆیە 1ـى 7، وەک رۆژى لەدایکبوونى نیوەى عێراقییەکان و کوردەکان و باب و باپیران.