راوی سوێسکەیان کردبوو

لە گوندێکی سەنگاو دوو راوچی دەستگیرکران

فەرهاد حەسەن

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی دیمەنی سێ باڵندەی راوکراو و دوو دەسکە داو و ریکۆردەرێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت ئەوە پاشماوەی ئەو دوو راوچییەیە کە لە گوندێکی سەنگاو دەستگیریان کردوون.

بەپێی راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتییەکە، لە لایەن مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سەنگاو لە سنوری گوندی خدری،  بە تۆمەتی راوکردنی باڵندەی کێوی دوو هاوڵاتی دەستگیر کران.

دەستیان بەسەر سێ سوێسکەی راوکراو، قەفەسێک، سێ دەسکەداوی راوکردن و ئۆتۆمبێل و چەند کەلوپەلێکیش داگرتووە.

پۆلیس دەڵێت، بۆ ئەو دوو هاوڵاتییەی دەستگیرکراون، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و رادەستی دادوەر کراون بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی.