یەکەمجارە تاران ئەم روونکردنەوەیە دەدات
تەرمی خامنەیی وەک “ئەمانەت” نەنێژراوە و هی ئەندامانی خێزانەکەشی لەژێر پاراستنی تونددان
فەرهاد حەسەن
ئیمان عەتار زادە، وتەبێژی لیژنەی بەخاکسپاردنی رێبەری کۆچکردووی ئێران عەلی خامنەیی، ئەمڕۆ چوارشەممە لە پۆستێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی X وردەکاریی نوێی بۆ یەکەمجار دەربارەی چارەنووسی تەرمی رێبەری کۆچکردووی ئێران و ئەندامانی خێزانەکەی ئاشکرا کرد.
دەڵێت “تەرمەکان بەوپەڕی رێز و چاودێری ئایینی و یاساییەوە پارێزراون و نەخراونەتە ژێر خاک و بە سیستەمی “ئەمانەت” (وەدیعە)ی کاتییش نەنێژراون، وەک ئەوەی پڕوپاگەندەی بۆ دەکرا”.
بەرەبەیانی رۆژی 28.2.2026، لە هێرشێکی ئاسمانی هاوبەشی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر شوێنی نیشتەجێبوونی فەرمی عەلی خامنەیی لە تاران، ناوبراو و ژمارەیەک بەرپرسی باڵا و چەند ئەندامێکی خێزانەکەی کوژران، حکومەت و میدیا فەرمییەکانی ئێران لە رۆژی 1.3.2026دا بەفەرمی هەواڵی کۆچی دوایی رێبەرەکەیان پشتڕاستکردەوە.