بە گوژمەی 40 ملیار دینار

بەشێکی دیکەی پرۆژە ستراتیژیەکەی رێگای کۆڕێ – شەقڵاوە تەواو بوو

964+

توانا نەقی

بەشێکی دیکەی پڕۆژەی ستراتیژی و گرنگى بەرزەپردی ئۆڤەرفلا و فروانکردنی رێگای کۆڕێ – شەقڵاوە کۆتایی هات.

پارێزگای هەولێر بڵاوی کردەوە، بەشێکی دیکەی گرنگی پڕۆژەى بەرزە پردى ئۆڤەرفلاى دوو رییانى (کۆڕێ – شەقڵاوە – هەولێر) و یەکخستن و فراوانکردنى ڕێگای دەربەندی (کۆڕێ – شەقڵاوە) کۆتایی هاتووە و کارکردنیش تیایدا بەردەوامە.

پرۆژەکە بە گوژمەى 40 ملیار دینار لە سەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر و بەشێوەى بەڵێندەرایەتى لەلایەن کۆمپانیای “کاڤین گرووپ” دەستى پێکراوە بە کۆتا هات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تەوابوونی پرۆژەکە جگە لەوەی سوودى زۆرى دەبێت بۆ هاوڵاتیان، قەرەباڵغى و رووداوەکانى هاتوچۆش لەسەر ئەو رێگا سەرەکی و ستراتیژییە بەڕێژەیەکی زۆر کەم دەکاتەوە، کە لە پێشوتردا ببووە گرفت لە بەردەم هاتوچۆی هاوڵاتیان.

به‌رزه‌ پرده‌كه‌ی كۆڕێ - شه‌قڵاوه‌ 90% ته‌واو ده‌بێ...

به‌رزه‌ پرده‌كه‌ی كۆڕێ - شه‌قڵاوه‌ 90% ته‌واو ده‌بێت