فۆرمی بڵاوكرده‌وه
وه‌زاره‌تی ناوخۆ كار له‌سه‌ر بڕوانامه‌ی ئەفسەر و كارمه‌نده‌كانی ده‌كات
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یاندراوێكدا، ئاگاداری ئه‌فسه‌ر و كارمه‌نده‌كانی ده‌كاته‌وه، ئه‌وانه‌ی پله‌ی بڕوانامه‌یان بۆ هه‌ژمار نه‌كراوه بۆ موچه‌كانیان، په‌یوه‌ندی بكه‌ن.
راگه‌یاندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆ به‌م جۆره‌یه:
“لەبەر گۆڕینی میكانیزمی ناردنی زانیارییەكان لەلایەن وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە بەپێی نووسراویان ژمارە 4216 لە 22.4.2024 ، ئاگاداری سەرجەم ئەفسەر و کارمەند و فەرمانبەرانی سەر بە دامەزراوەکانی وەزارەتی ناوخۆ دەكەینەوە ئەوانەی کەوا بەبێ مۆڵەتی خوێندن، بڕوانامەیان بەدەست هێناوە و تا ئێستا بۆیان هەژمار نەکراوە، تا رێکەوتی 10.5.2024 سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی دیوانی وەزارەتی ناوخۆ، بەڕێوەبەرایەتیی کارگێری و سەرچاوە مرۆییەکان / کاروباری دیراسات بكەن و پێویستە خودی خۆیان ئامادە بن، هه‌روه‌ها فۆرمی داواکراو کە لینکی دانراوە، بە پڕكراوەیی لەگەڵ خۆیان بێنن.
ئه‌مه‌ش لینكه‌كه‌یه