په‌روه‌رده: هیواخوازین له‌هه‌موو قوتابخانه‌كان دابندرێت
قوتابخانه‌یه‌كى سنوورى به‌رده‌ڕه‌ش بوو به خاوه‌نى كاره‌باى وزه‌ى خۆر
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سنوورى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش سەرچاوەی دابینکردنی کارەبای قوتابخانەیەک بەسترایەوە بە بە سیستمی سۆلار بەجۆرێک دابینکردنی کارەبا لەرێگەی وزەی خۆرەوە دەبێت.
قوتابخانه‌ى گوندی سیکانی گەورە، ئه‌و قوتابخانه بنه‌ڕه‌تیه‌ی به‌رده‌ڕه‌شه كه له لایه‌ن رێكخراوى 5 stones ئەمریکی سیستمه‌كه‌ى بۆ جێگیركراوه و به‌شێوه‌یه‌كی به‌رده‌وام 20 ئه‌مپێر كاره‌با ده‌داته قوتابخانه‌كه.
مه‌هدى خه‌لیل، به‌ڕێوه‌به‌رى په‌روه‌رده‌ى قه‌زاى به‌رده‌ڕه‌ش به 964ـى وت، دانانى ئه‌م سیستمه كارێكی زۆرباش و ژینگه‌دۆسته، هیواخوازه له ته‌واوى قوتابخانه‌كانى سنووره‌كه‌ى دابندرێت.
وتیشی “ئه‌م سیستمه وه‌كو تێست له‌و قوتابخانه‌یه تاقیكراوه‌ته‌وه و سه‌ركه‌وتوو بووه، داواكاریشم له به‌پێی پێویست له قوتابخانه‌كانى دیكه‌ش دابندرێت”.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، قوتابخانه‌كه‌ى ئه‌م گونده گه‌وره‌یه و دوو ده‌وامى قوتابیانى تێدایه و زۆرترین ژماره‌ى قوتابیشی هه‌یه، بۆیه كارێكی باش بوو كه وه‌ك یه‌كه‌مین قوتابخانه بۆى جێبه‌جێ كرا.
باس له‌وه‌ده‌كات، له وه‌زاره‌تى په‌روەرده پلانێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه كه سیستمى سۆلار له قوتابخانه‌كان دابندرێت، ئه‌مه‌ش جێگه‌ى دڵخۆشییه به‌تایبه‌تیش بۆ ئه‌و قوتابخانانه‌ى كه پێویستیان به وزه‌ى كاره‌باى زیاتره.