خشتەی یارییەکان ببینە
ئه‌مڕۆ دێربیی مێرسیساید به‌ڕێوه‌ده‌چێت
964+
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئه‌مڕۆ چه‌ند یارییه‌كی دواخراوی گه‌ڕی 29ی خولی نایابی ئینگلیزی به‌ڕێوه‌ده‌چن و یاریی لووتكه‌ش له شاری لیڤه‌رپووله.
یارییه‌كان ئه‌مشه‌و له دوو كاتی جیاواز به‌ڕێوه‌ده‌چن، به‌ڵام سه‌رنجه‌كان له‌سه‌ر یاریی نێوان ئێڤێرتۆن و لیڤه‌رپووله، كه به “دێربیی مێرسیساید” ناسراوه و هه‌ردوو تیپی یه‌ك شارن.
ئێڤێرتۆن و لیڤه‌رپوول ركابه‌ری و ململانێیه‌كی مێژووییان هه‌یه، هه‌رچه‌نده لیڤه‌رپوول زۆر له ئێڤێرتۆن به‌هێزتر و له‌پێشتره.
لیڤه‌رپوول ئێستا له پله‌ی دووه‌مه و 74 خاڵی هه‌یه، هه‌وڵیشی بۆ بردنه‌وه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی ژماره‌ی خاڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئارسیناڵی پێشه‌نگ یه‌كسان بكاته‌وه.
یانه‌ی ئێڤێرتۆنیش له پله‌ی 16یه و 30 خاڵی هه‌یه، هێشتا مه‌ترسی دابه‌زینیشی بۆ پله‌ی یه‌ك له‌سه‌ره.
خشته‌ی یارییه‌كانی ئه‌مڕۆ:
ولڤه‌رهامتۆن – بۆرنمۆس 9:45
ئێڤێرتۆن – لیڤه‌رپوول 10:00
مانچێسته‌ر یونایتد – شیفێڵد یونایتد 10:00
كریستاڵ پاڵاس – نیوكاسڵ یونایتد 10:00