دیدارێكی پێشووی نێوان عێراق و ئێران
له به‌سڕه
ئه‌مڕۆ عێراق و ئێران رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه
ئه‌رسه‌لان عه‌بدوڵا
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه له یاریی كۆتایی پاڵه‌وانیه‌تیی تۆپی پێی دۆستانه‌ی چوارقۆڵی، هه‌ردوو هه‌ڵبژارده‌ی عێراق و ئێران له شاری به‌سڕه رووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه.
یارییه‌كه كاتژمێر 7.15 خوله‌كی ئێواره ده‌ستپێده‌كات و پێش یارییه‌كه‌ش، یاریی نێوان فه‌ڵه‌ستین و لوبنان له كاتژمێر 4:00 به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
پاڵه‌وانیه‌تییه‌كه بۆ مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كان بۆ جامی ئاسیا و پاڵه‌وانیه‌تییه‌كانی داهاتوو له لایه‌ن فیدراسیۆنی عێراقه‌وه رێكخرابوو، تێیدا له قۆناغی یه‌كه‌م عێراق به‌بێ گۆڵ له‌گه‌ڵ لوبنان یه‌كسان بوو، ئێرانیش به دوو گۆڵ له فه‌ڵه‌ستینی برده‌وه.
موشتاق كازم سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، یارییه‌كانی نێوان عێراق و ئێران هه‌موو كات ركابه‌رییه‌كی به‌هێزی تێدایه و جێی بایه‌خی هانده‌رانه و جه‌ماوه‌رێكی زۆر ئاماده‌ی ده‌بن.
وتیشی، تیپی عێراق بارودۆخی ئه‌رێنییه و زۆربه‌ی پێكهاته‌كه‌شی له یاریزانه لاوه‌كانن، كه ده‌یانه‌وێت ئاستێكی باش پێشكه‌ش بكه‌ن و ویستی بردنه‌وه‌یان هه‌یه.
له‌وه‌ته‌ی ساڵی 1962 تا ئێستا، عێراق و ئێران 31 یاریی فه‌رمییان به‌رامبه‌ر یه‌كتر كردووه، 18 بردنه‌وه بۆ ئێران و 6 بردنه‌وه بۆ عێراق بووه، له 7 یارییشدا یه‌كسان بوون.