چی روویدا؟

دوای کاتژمێرێک ئاگرەکەی کواشێ کۆنترۆڵ کرا

964+
زەید کۆچەر-دهۆک

ئاگرەکەی ئەمشەوی پاڵاوگەکەی کۆمەڵگەی کواشێ لە قەزای سێمێل دوای کاتژمێرێک و پاش برینداربوونی 4 کەس کۆنتڕۆڵ کرا.

بەرگریی شارستانیی دهۆک لە رێگەی هەشت تیمەوە ئاگرەکەیان کۆنتڕۆڵ کرد.

بێوار عەبدولعەزیز،بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ی وت، هۆکاری ئاگرەکە نەزانراوە و سبەی لیژنەیەکی تایبەت دەنێرین بۆ لێکۆلینەوەی ورد لەسەر هۆکاری ئاگرەکە و زەرەر و زیانەکانی.
بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست 964 کەوتووە ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر لە ناو کارگەکەدا خۆی کێشاوە بە ماتۆڕی پاڵاوگەکە و ئاگرەکەی هەڵگیرساندووە، بەڵام ئەم زانیاریانە سەرەتایین.

تابان فازل، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی دهۆک بە 964ی وت، چوار کەس بەهۆی ئاگرەکەوە بریندارن، تەنیا یەک برینداریان کە تەمەنی 41 ساڵە، براوەتە نەخۆشخانەی سووتان، چونکە رێژەی سووتاوییەکەی 25% ە، ئەوانیتر برینەکانیان زۆر سەخت نین.

پێداچوونەوە: بەهرە محەمەدئەمین

ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت كه‌وته‌وه‌ و بریندار ...

ئاگر له‌ پاڵاوگه‌یه‌كی نه‌وت كه‌وته‌وه‌ و بریندار هه‌یه‌