رۆیتەرز: حەماس پێشنیازەکانی ئیسرائیلی رەتکردەوە

964+

ژووری هەواڵ

ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردوەتەوە، رێکخراوی حەماس ئەو پێشنیازانەی ئیسرائیلی رەتکردوەتەوە کە لە دانوسانەکانی قاهیرە بۆ وەستانی شەڕ خرابوونە ڕوو.

لە دانوسانەکانی قاهیرە پێشنیازێک کراوە راوەستانی شەڕ بە سێ قۆناغ بێت، لە هەنگاوی یەکەم گەڕانەوەی هاوڵاتیانی مەدەنی بۆ ناوچەکانیان بەبێ چەکدار، کردنەوەی شەقامی سەڵاحەدین و رەشید و جێگیرکردنی سوپای ئیسرائیل بە دووری 500 مەتر، هاوکات رێگە بدرێت بە هاتنە ژوورەوەی 500 بارهەڵگری کۆمەک و هاوکاری و ئیسرائیل 900 زیندانی فەڵەستینی ئازاد بکات لەناویاندا 100 کەسیان سزای هەتا هەتایی هەبێت، لەبەرامبەردا حەماس 40 بارمتە ئازاد بکات.

ناتەنیاهۆ رایگەیاند، دیاریمان کردووە کەی هێرش دەکەینە سەر رەفەح، بەڵام ئەو رۆژەی ئاشکرا ناکەین، هێندە نەبێت تا ئازادکردنی بارمەتەکان و لەناوبردنی حەماس ناوەستین.

شەڕی نێوان ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس پێی ناوەتە 185 رۆژ، ئەمڕۆ بەهۆی بۆردوومانی فڕۆکەکانی ئیسرائیل 32 کەس لە کەرتی ‌غەزە کوژراون و تەرمی 75 کەسیان لەچەند ناوچەیەکی جیاوازی خان یونس دۆزیوەتەوە.

ئێوارەی ئەمڕۆ فڕۆکەکانی ئیسرائیل لە باکوری لوبنان پێگەی رەزوانی حزبوڵایان بۆردوومان کردو سێ چەکداری ئەو رێکخراوەیان کوشت و یەکێکیان سەرکردەیەکی باڵای ئەو حزبەیە.