كۆمهڵگهی كواشێ
ئاگر له پاڵاوگهیهكی نهوت كهوتهوه و بریندار ههیه
964+
زەید کۆچەر-دهۆک
کەمێک پێش ئێستا ئاگرێکی گەورە بە پاڵاوگەیەکی نەوت لە کۆمەڵگەی کواشێی سەر بە قەزای سێمێل کەوتەوە و برینداریش هەیە.
تیمەکانی بەرگریی شارستانیی دهۆک، گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و هەوڵی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە دەکەن.
بێوار عەبدولعەزیز، بەرپرسی راگەیاندنی بەرگریی شارستانیی دهۆک بە 964ی وت، هەشت تیمی بەرگریی شارستانی لە شوێنی رووداوەکەن بۆ ئەوەی بتوانن ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکەن، تا ئێستا دیار نییە ئەگەری سەرەکیی ئاگرکەوتنەوەکە چی بووە و تیمەکان ئێستا خەریکی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکەن، بەهۆی ئاگرەکەشەوە چەند کرێکارێک بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
وتیشی، تا ئێستا چوار کەس بریندارن لە ئاگرەکەی کواشێ و رەوانەی نەخۆشخانە کراون، ئاگرەکە تا ئێستا بە تەواوی کۆنترۆڵ نەکراوە.
ئهمه سێیهم ئاگری ئهمڕۆیه كه كهوتووهتهوه، یهكێك له كهلار و یهكێكیش له بازاڕی شێخهڵای ههولێر.
پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا