زاخۆ

نرخی هێلکە دابەزیوە و مریشکی بەستووش گرانبوە

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

بەراورد بە مانگی رەمەزان، نرخی هێڵکەی ناوخۆیی زور دابەزیوە بەشێوەیەک بۆ هەر کارتونێک 24 هەزار دینار لێبووەتەوە.

مانگی سێ یەک کارتون بە 66 هەزار دینار بوو ئێستا بە 42 هەزارە، مریشکی یەک کیلویی بەستوش بۆ هەر کارتونێک 10 هەزار دینار گرانبووە کە نرخی یەک کارتون پێش مانگێک بە 35 هەزار دیناربووە ئێستا بە 45 هەزار دینارە.

دوو جۆر هێلکە لە بازاڕدایە، هێلکەی ناوخۆیی کە لە کارگەکانی دهۆک و هەولێر بەرهەمدێن و هێڵکەی تورکی کە لە دەرەوە هاوردە دەکرێن.

بەقسەی زوڕێک لە خاوەن مارکێت و کەرەستەی سپیاتیەکان، ناجێگیری نرخەکان کاریگەری کردووتە سەر کار و بازاڕی ئەوان.

یونس مستەفا، خاوەن مارکێتی فرۆشیاری بەرهەمی سپیایییە بە 964ـی وت، بەرزبوونەوە و دابەزینی نرخەکان خواست لەسەر شمەک کەم دەکات و متمانە لای هاوڵاتیان نامێنێت.

داخاز حسێن، بەرپرسی پشکنین و چاودێری بازرگانی زاخۆ بە 964ـی راگەیاند: دابەزینی نرخی هێلکە دوو هۆکاری هەیە، یەکێکیان ئەوەیە بەرهەمی ناوخۆیمان هەیە و ئەمە هاوسەنگی لە خواست و خستنەڕوو دروستدەکات، دووەمیش لەکاتی بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما هێلکە کەمتر خواستی لەسەرە بۆیە نرخیشی کەمتر دەبێت.

سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی مریشکیش داخاز وتی، بەرهەمی ناوخۆیمان نییە و تەنیا لەدەرەوە هاوردە دەکرێت، هۆکاری ناجێگیری نرخی مریشک لەدەرەوەیە و خواستێکی زۆریشی لەسەرە و هاوڵاتیان زۆر بەکاری دەهێنن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە دهۆک هێلکە بە نرخی هەرزان بکڕە

لە دهۆک هێلکە بە نرخی هەرزان بکڕە