پێشتر وا رێکەوتبوون

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ یانەکەی جێهێشت

964+

شڤان عەبدوڵا – زاخۆ

یاریدەدەری راهێنەری زاخۆ محەمەد سائید گرێبەستەکەی هەڵوەشاندەوە و بنەوبارگەی بۆ یانەی نەورۆز پێچایەوە.

بەگوێرەی ئەو رێککەوتنەی لەگەڵ یانەی زاخۆ هەیبوو، محەمەد سائید لەگەڵ رۆشتنی نزار مەحروسی سووری بۆ هەر یانەیەک ئەویش یانەی زاخۆی بەدوادا جێدەهێڵێت دەچیتە لای ئەو.

لەکاتی دەستبەکاربوونی تەلال بەلوشی وەک راهێنەری یانەی زاخۆ بۆ خۆلی ئەستێرەکانی عیراق لە 21.8.2023، یانەی زاخۆ گرێبەست لەگەڵ محەمەد سائید وەک یاریدەدەری تەلال بەلوشی واژۆکرد، لەگرێبەستەکەدا محەمەد سائید مەرجی ئەوەی دانا هەر کاتێک نزار مەحروسی سوری روو بکاتە چ یانەیێک دواتر ئەویش دەچێتە لای مەحروسی.

دوای بوونی نزار مەحروسی بەراهێنەری یانەی نەوروز، محەمەد سائید گرێبەستەکەی لەگەڵ یانەی زاخۆ هەڵوەشاندە و رووی کردە یانەی نەوروز وەک یاریدەدەری نزار مەحروسی راهێنەرە نوێیەکەی مەشقی نەورۆز لەئەستۆ دەگرن.

دلژار عەدنان، بەڕێوەبەری راگەیاندنی یانەی زاخۆ بە 964ـی وت، بۆ پڕکردنەوەی شوێنی محەمەد سائید گفتۆگومان لەگەڵ چەند کەسێک کردووە دیارترینان یاریدەدەرێکی بەرازیلییە و پێشتر ئەو و تەڵال بەلوشی ئەزموونیان لەگەڵ یەکتر هەیە بە زووترین کات گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ دەکەن.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا

یانەی زاخۆ لەبەرامبەر دهۆک بە دۆڕاو دانرا