بەشێکیان هی 2019ـن

ئیدارەی سۆران داوا لە 3269 کەس دەکات پاسپۆرتەکانیان وەربگرنەوە

964+

ژووری هەواڵ

زیاتر لە سێ هەزار پاسپۆرت لە نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران تەواو بوون و چاوەڕێی خاوەنەکانیان دەکرێت بچن وەریانبگرنەوە، ئیدارەی قەزاکە دەڵێت، ئەگەر لە ماوەی دیاریکراو وەرینەگرنەوە دەبێت بچنە هەولێر.

ئەمڕۆ دووشەممە 22.4.2024، ئیدارەی سەربەخۆی سۆران رایگەیاند، ئەو هاوڵاتيانەى كه مامەڵەی پاسپۆرتيان كردووه بە سيستمی كۆن، پاسەپۆرتەکانیان تەواو بووه و داوا دەكەین سەردانى نوسينگەى پاسپۆرتى سۆران بكەن.

بۆ وەرگرتنەوەی پاسپۆرتەکان ماوەی نزیکەی دوو مانگ دیاریکراوە کە لە رێکەوتی 22.4.2024 دەستپێدەکات و لە 1.7.2024 تەواو دەبێت.

سێ هەزار و 269 پاسۆرتی جۆری A سيستەمی کۆن لە نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران ماون کە هی ساڵەکانی 2019 تاوەکو 2024ـن.

“لەماوەى دياریكراو ئەگەر هاوڵاتى ئامادەنەبوو سەردانى نوسينگەى پاسپۆرت بکات، بۆ وەرگرتنەوەی پاسەپۆرتەكەى ئەوا دەبێت سەردانى هەولێر بكات”، نوسینگەی پاسپۆرتی سۆران وا دەڵێت.

لە سۆران مامەڵەی پاسپۆرت کرایە سیستمی ئەلیکتڕۆنی

لە سۆران مامەڵەی پاسپۆرت کرایە سیستمی ئەلیکتڕۆنی