خورماتوو، بەفەرمی فەرمانگەی بینای داد لە ناحیەی سلێمان بەگ کرایەوە. وێنە :964
چیتر هاوڵاتیان ناچنە خورماتوو
بۆ يەكەمجار فەرمانگەی داد لە ناحیەی سلێمان بەگ کرایەوە
964+
سیروان خورشید-دوزخورماتوو
ئەمڕۆ بە فەرمی فەرمانگەی داد له ناحیهى سلێمان بەگ کرایەوە و تا ئێستا ئهم فهرمانگهیه لهو ناحیهیه نهبووه.
حەسەن زەینولعابدین قایمقامی خورماتوو بە 964ـى وت، چیتر پێویست ناکات دانیشتوانی ناحیەکە و گوندنشیانی سنورەکە بۆ رێکار و کارە دادییەکان سەردانی قەزای خورماتوو یان شوێنەکانی تر بکەن، دەتوانن بۆ رێکارەکانیان لەفەرمانگەی سلێمان بەگ ئیش و کارەکانیان بۆ رای بکرێت.
وتیشی “پلانی دروستکردنی بینای داد لە ناحیەی سلێمان بەگ لە چوارچێوەی پلانی حکومەتی خۆجێی سەڵاحەدین دێت بۆ ئاسانکاری لە راییکردنی کاروباری هاوڵاتیانی ئەو سنورە”.
لەسبەینێ دووشەممەوە فهرمانگه نوێیهكه پێشوازی لە هاوڵاتیانی ناحیە و گوندەکانی دەروبەری دەکات بۆ رایکردنی مامەڵەكانیان.
ساڵێک پێش ئێستا لەلایەن پارێزگاری پێشووی سەڵاحەدینەوە بەردی بناغەی بینای داد لە ناحیەکە دانراو دوای تەواوبونی بیناو ژورەکانی ئەمڕۆ بە فەرمی کرایەوە.