یاریزانەکەش حەز ناکات بڕوات

ریال مەدرید نیازی فرۆشتنی یاریزانێکی هەیە

964+

سۆما حەکیم زادە

فێرلاند مێندیی فەرەنسی و ئەستێرەکەی ریال مەدرید، بە روونی بە یانەکەی راگەیاندووە، هیچ بڕیارێکی نەداوە بۆ رۆیشتنی لە ریال و هەر لەم یانەیەشدا دەمێنێتەوە، ئەمەش لە کاتێکدا باس لەوە کراوە یاریزانەکە دەیەوێت کۆتایی ئەم وەرزە بڕوات.

ئەم یاریزانە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە یانەی ریال مەدریدەوە کردوە هیوای خواستووە ببێتە یەکێک لە ئەستێرەکانی هێڵی بەرگری تیپەکەی، بەڵام بەهۆی پێکانە زۆر و درێژخایەنەکانییەوە نەیتوانیوە زۆر بدرەوشێتەوە.

زۆرێک لە میدیاکانی ئیسپانیا و رۆژنامەنووسانی نزیک لەم یانەیە پێشتر رایانگەیاندبوو، یانەی ریال مەدرید بە جدی بیریان لە فرۆشتنی مێندی کردووەتەوە، بەڵام یاریزانەکە نایەوێ بڕوات و هێشتا وەرزیش کۆتایی نەهاتووە و ئەگەری پێشهاتی نوێ هەیە.

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات

ریال مەدرید شەڕى مان و نەمان دەکات