"چەندین کرێکار بێ کار بوون"

خاوەن کارگەکانی بلۆک لە کەلار بە قەرەبووەکەیان رازی نین

964+

میلاد جەلال – گەرمیان

خاوەن نۆ کارگەی دروستکردنی بلۆک لە کەلار گردبونەوە، و دەڵێن شوێنی کارگەکانمان دەکرێتە پرۆژەی وەبەرھێنان، ئەوەی بووە بە گرفت و نارەزایەتی ئەوان ئەو قەرەبووەیە کە بۆیان دانراوە و پێی رازی نین.

خاوەنی یەکێک لە کارگەکان قسەی بۆ پەیامنێری 964 کردووە و دەڵێت، قەرەبووەکە خانوویەک و زەوییەکە، کە دەبێت خۆمان زەوییەکەش بیکەینەوە بە خانوو، لە کاتێکدا ئێمە داوامانکردووە زەوییەک بێت کە زوو بکرێت بە پارە، بەڵام سەرەڕای هاوتانەبوونی قەرەبووەکەش، دوو کەسمان لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیرکراوە.

عومەر گەڵاڵی یەکێکی ترە لە خاوەن کارگەکان ئەو وتی، لەلای من 12 کرێکاری دروستکردنی بلۆک و نزیکەی 50 کرێکار کە بلۆکیان بار دەکرد بۆ ناو بارهەڵگرەکان ئێستا سەرجەمیان بێ کار بوون.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

خۆبەخشانی تەندروستی گەرمیان داوای دامەزراندن دەکەن

خۆبەخشانی تەندروستی گەرمیان داوای دامەزراندن دەکەن

هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە

هاتووچۆى سلێمانى و گەرمیان شۆفێران ئاگادار دەکەنەوە