فیقەنەی خۆشی هەیە

مام یەحیا ئەزبەرید کۆڵان بە کۆڵانی چەمچەماڵ دەگەڕێنێ

عەزیز عەبدوڵا – چەمچەماڵ

رۆژانە کۆڵان بەکۆڵانی چەمچەماڵ دەگەڕێت بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیان و  شانازی بە ئیشەکەشیەوە دەکات، بە عارەبانەکەی مام یەحیا رۆژانە 10 تا 15 هەزار دینار پەیدا دەکات و دەشڵێت، رۆژی وایە بای هیلاک بوونەکەشم بۆ نامێنێتەوە.

هەرکات گوێت لە فیقەکەبوو ئەوە یەکسەر دەزانی مام یەحیای ئەزبەرید فرۆشە، ئەو دەڵێ، ئەگەر ئەو فیقەیە نەبێت کەس نازانێت من لە کۆڵانەکەیانم..

یەحیا مەعروف ئەزبەری فرۆشە ئەوەشی بە 964 وت، رۆژانە دوو تاق ئیش دەکەم، دێمە ناو کۆڵانەکان تەوەکەل بەخوا بۆ پەیداکردنی بژێوی ژیانم،بە تەنیا لە سەر ئەم عارەبانەیە سێ خێزان بەخێو دەکەم.

ئیشەکەی ئەو زیاتر پەیوەندی بە منداڵ و ژنەوە هەیە ،چونکە ئەو ئەزبەریدە زیاتر ئەوان حەزی پێدەکەن، رۆژانە ئەوەی موشتەری خۆی بێت چاوەڕێی دەکات تا دەچێتە کۆڵانەکەیان.

هەرچەند پاڵنانی عارەبانەک و زۆر بەپێوە وەستانم بۆ تەندروستیم باش نیە بەڵام چارنیەو ئەمە ژیانە دەبێت نانیەکەش پەیدابکەین، ئەو بەڕاشکاوەنە نەیشاردەوە کە ئەزبەریدەکەی سروشتی نییە و رەنگە،ئەوانەشی دەڵێن سروشتیە وانیە با فێڵ لەگەڵ خۆیان نەکەن،مام یەحیا وا وت.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا