ماسییەکە هەرزانتر دەکەوێ

ماسی شوێن پێی بە گۆشت لەق کرد و کڕیاری زۆر بووە

کاردۆست حسێن ـ هەولێر

هەرچەن بیهێنی و بیبەی لە کیلۆیەکی گۆشت سێ بۆ چوار هەزارت بڕوا، باشترە لە 22 هەزار دینار و زیاتر، موچەخۆر و هاوڵاتی ئاسایی رەنگە زۆرینە هەروا بیربکەنەوە.

ئەوەش، دوای گران بوونی گۆشتی سوور بە هەموو جۆرەکانیەوە خەڵک بە گشتی پەنا دەبەن بۆ کرینی گۆشتی ماسی ئەمەش وەک جێگرەوە لەجیاتی گۆشتی سوور.

بۆ نموونە گۆشتی گۆلک مانگێک لەمەوبەر یەک کیلۆ بە 19 هەزار دینار بوو، ئێستا بۆ هەر کیلۆیەک لەنێوان 22 بۆ 23 هەزار دینارە.

محەمەد حیکمەت، کە پیشەی ماسی فرۆشتنە بە 964ی وت، لەبەر گرانی گۆشتی سوور هاوڵاتیان ماسی دەکڕن، چونکە نرخەکەی زۆر هەرزانە کیلۆی بە سێ هەزار و 750 دینارە، ئەم هاوینە جیاوازتر لە هاوینەکانی تر خواست لەسەر کرینی ماسی زیاترە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا