دیمه‌نێك له كه‌ره‌سته دهستبهسهرداگیراوهكانى راوچییهكهى پێنجوێن... وێنه: پۆلیسی دارستان و ژینگه‌ى سلێمانى
زیاتر له 350 ماسیان راوكردبوو
پێنج راوچی له سنوورى سلێمانى ده‌ستگیركراون
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
پۆلیسی دارستان و ژینگەی سلێمانی ده‌ڵێت له‌سنوورى پارێزگاكه‌یاندا پێنج راوچیان ده‌ستگیركردوون و ده‌ستیشیان به‌سه‌ر زۆرێك له كه‌لوپه‌له‌كانى راوكردن و زیاتر له 350 ماسی راوكراویشدا گرتووه.
له پێنجوێن، هاوڵاتییه‌ك ده‌ستگیركراوه كه خه‌ریكی راوكردنى باڵنده‌ى كێوی بووه، ئه‌و شوێنه‌ى لێی ده‌ستگیر كراوه له نزیك سه‌یرانگاى بلكیان بووه له سنوورى ئه‌م قه‌زایه.
ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی پێنجوێن له‌گه‌ڵ ده‌ستگیركردنى راوچییه‌كه، چەند کەرەستەیەکی راوکردنیشی پێبووه و سەرجەمیان دەستیان بەسەردا گیراوه کە بریتی بووه له حه‌وت ده‌سكه‌داو دوو سپیكه‌ر یه‌ك ئۆتۆمبێل.
مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی شارەزوور بەهاوبەشی بنکەی زەڕایەن له‌سەر دەریاچەی سیروان، لەسنوری ئاوی گوندی گوڵان 16 تۆڕی راوی ماسی هەڵگیرانەوە 170 ماسی راوکراوی پێوەبوو .
مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان و بنکەی باوەخۆشێن له دەریاچەی دەربەندیخان دەستیان گرت بەسەر دوو تۆڕی راوکردنی ماسی و 184 ماسی راوکراو، بەڵام پێش گەیشتنی کارەمەندانی پۆلیسی دارستان ڕاوچیەکان هەڵهاتن .
مەفرەزەیەكی بنکەی پۆلیسی دارستانی شۆڕش دەرچوون بۆ سەر چەمی باسەڕە، لە ئەنجامدا چوار هاوڵاتی بە تۆمەتی راوکردنی ماسی دەستگیر دەکەن و دەستیانگرت بەسەر پێنج ماسی راوکراو پێنج تۆڕ شه‌ش قوڵاپ و ئۆتۆمبێلێك .