قەرەباڵغیەکی زۆر دروست بووە

هەر بارهەڵگرێک شەش کاتژمێری پێویستە تاوەکو ئامێری سۆنار تێپەرێنێت

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

بەهۆی دانانی ئامێری سۆنار لە بازگەکانی کەرکوک هەر ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر زیاتر لە شەش کاتژمێری پێویستە تاوەکو لە بازگەکان تێپەڕدەبێت.

کامێرای 964 دیمەنی قەرەباڵخی بارهەڵگرەکانی تۆمارکردووە، دەردەکەوێت بەدرێژایی 18 کیلۆمەتر بارهەڵگر لەناو سەنتەری قەرەهەنجیر تاوەکو بازگەی چیمەن وەستاوە بۆ سۆنار، ئەو بارهەڵگرانە لە سلێمانییەوە دەیانەوێت کەرەستە و کاڵا بگوازنەوە بۆ شارەکانی عێراق.

عەلی عەبد شۆفێری یەکێک لە بارهەڵگرەکان بە 964ـی وت، لە کاتژمێر پێنجی ئێوارەوە نۆرەی سۆنارم گرتووە بۆئەوەی لە بازگەی چیمەن تێپەڕم 11:30ی شەو بەرم کەوتووە، بەشێک لە بارهەڵگرەکان خواردنی بەستوویان بارکردووە بۆیە دەبێت بەدرێژایی ئەو ماوەیە ئۆتۆمبێلەکانیان کاربکات.

سەرچاوەیەک ئەمنی لەبازگەکانی کەرکوک بە 964ـی وت، “ئێمە لەگەڵ ئەوەداین شۆفێر بەزووترین کات بارەکەی بگەیەنێت بە شوێنی خۆی، بەڵام دانانی ئامێری سۆنار بڕیاری وەزیری ناوخۆیە بۆ رێگری گرتن لە کەلوپەلی رێگە پێنەدراو هەروەها پاراستنی بارودۆخی ئەمنی.

وتیشی، هۆکارێکی دیکە ئەوەیە ئامێری سۆنارەکە هەر سێ کاتژمێرێک کاردەکات، دواتر کاتژمێرێک ئیسراحەتی پێ دەدرێت.

ناحیەی قەرەهەنجیر سەربە پارێزگای کەرکوکە و 25 کیلۆمەتر لە سەنتەری ئەو پارێزگایە دوورە.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

رێگاکە گیراوە بەڵام لێرەوە دەتوانن هاتوچۆی نێوان هەول...

رێگاکە گیراوە بەڵام لێرەوە دەتوانن هاتوچۆی نێوان هەولێر - سلێمانی بکەن