رێگاکە گیراوە بەڵام لێرەوە دەتوانن هاتوچۆی نێوان هەولێر – سلێمانی بکەن

964+
کاروان ساڵحی – کەرکوک

چەند رۆژێکە رێگای سەرەکی هەولێر – کەرکوک بەهۆی خۆپیشاندانەوە گیراوە، لەم ڤیدیۆیەدا پەیامنێری 964 روونیدەکاتەوە چۆن هاوڵاتیان دەتوانن لەو قەرەباڵغیە رزگاریان ببێت و بە ئاسانی هاتوچۆ بکەن.

شۆفێران دەتوانن لەجیاتیدا گەڕەکی شۆراو بەکاربهێنن کە تیایدا دەتوانرێت لە هەولێرەوە بۆ کەرکوک و سلێمانی و بە پێچەوانەوە هاتوچۆ بکرێت.