ئەم بەرەبەیانە

ئاگر لە مۆڵێکی عەربەت کەوتەوە

964+

دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی

بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە هادی مۆڵ لە ناحیەی عەربەتی سەر بە پارێزگای سلێمانی کەوتوەتەوە و مارکێتێک سوتاوە.

رائید ئارام عەلی وتەبێژی بەرگری شارستانی سلێمانی بە 964 وت، کاتژمێر 3:00ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ ئاگر لە مارکێتێکی ناو هادی مۆڵ کەوتوەتەوە.

باسی لەوەشکرد، لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانییەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکراوە، هاوکات بەر بە ئاگرەکە گیراوە تەشەنە بسێنێت بۆ دوکانەکانی دەوروبەری.

بەوتەی رائید ئارام عەلی، تمەکانیان سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە هۆکاری ئاگرکەوتنەوەی هەفتەبازاڕی زەیتون لەناو هادی مۆڵ.

پێداچوونەوە: فەهمی نەبی

ئاگر لە دوکانێکی گراند ماجدى مۆڵى هەولێر کەوتەوە

ئاگر لە دوکانێکی گراند ماجدى مۆڵى هەولێر کەوتەوە