بەشێکی دوکانێک سووتاوە

ئاگر لە دوکانێکی گراند ماجدى مۆڵى هەولێر کەوتەوە

وریا فەتاح

کەمێک پێش ئێستا، ئاگر لە گراند ماجدى مۆڵى هەولێر کەوتەوە و بەپێى زانیارییەکانى 964، هیچ زیانێکى گیانى نەبووە.

964 لە رێگەى کارمەندێکى مۆڵەوە زانیویەتى، بەهۆى شۆرتى کارەبا ئاگر لە دوکانێکى مۆڵەکە کەوتووەتەوە.

هەر لە رێى شایەدحاڵەکانەوە 964 زانیویەتى، ئاگرەکە لەلایەن بەرگرى شارستانییەوە کۆنتڕۆڵکراوە و هیچ زیانێکى گیانى لێنەکەوتووەتەوە.

بەرگری شارستانی هەولێر رایگەیاندووە، ئاگرەکەی گراند ماجدی مۆڵی هەولێر لە دوکانێکی جل فرۆشتن بووە، لەو بەشەی کە بۆ جل گۆڕین تەرخانکراوە، ئاگرەکە لەو شوێنە کەوتوەتەوە.