به‌ نیمچه‌ دێمی چێندراون

خه‌یار و ترۆزى له‌ گوندێكى ته‌قته‌ق پێگه‌یشت

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

چه‌ند رۆژێكه‌ خه‌یار و ترۆزى له‌ گوندى ئۆمه‌رگومه‌تى سنوورى ناحیه‌ى ته‌قته‌ق پێگه‌یشتووه‌ و كه‌وتووه‌ بازاڕەوه‌.

ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ له‌ژێر گه‌رمى نایلۆن پێگه‌یشتوون به‌ڵام كشتوكاڵى ته‌قته‌ق ده‌ڵێت، به‌ نیمچه‌ دێمی پێگه‌یشتوون.

سه‌باح حاجى عوسمان، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌شی كشتوكاڵى ته‌قته‌ق به‌ 964ـى وت، به‌رهه‌مى خه‌یاره‌كه‌ زیاتره‌ له‌ ترۆزیه‌كه‌ و رۆژانه‌ش نزیكه‌ى 300 كیلۆگرام ده‌خرێته‌ بازاڕه‌وه‌ و رۆژ له‌دواى رۆژیش به‌ره‌و زیادبوون ده‌چێت.

وتیشی “ئه‌و شێوازه‌ى به‌رهه‌مه‌كانى پێ پێگه‌یشتووه‌ نیمچه‌ دێمی پێده‌گوترێت و به‌نایلۆن داپۆشراوه‌ تا ئه‌وكاته‌ى باران نامێنێت، دواتریش نایلۆنه‌كه‌ له‌سه‌رى لاده‌برێت”.

به‌قسه‌ى كشتوكاڵى ته‌قته‌ق، ژماره‌یه‌كی زۆرى جوتیار به‌و شێوازه‌ له‌سنووره‌كه‌یان خه‌یار و ترۆزیان چاندووه‌ و له‌رۆژانى داهاتووش به‌پێگه‌یشتنیان به‌رهه‌مه‌كه‌یان له‌ بازاڕ زیاتر ده‌بێت.

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە

وەرزی رنینەوەی ترۆزیە و دەیان گەنج کاریان دەستکەوتووە