لەگەڵ نیوزلەندا دەجەنگێت

ئێران جەنگەکەى بردە خاکى ئەمریکاوە


ژوورى هەواڵ

بڕیارە کاتژمێر 4ی بەرەبەیان بە کاتی هەرێمی کوردستان، هەردوو هەڵبژاردەی ئێران و نیوزلەندا یەکەم یارییان لە مۆندیال، خاکى لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا رووبەڕووی یەکتر ببنەوە. ئەم رووداوە وەرزشییە تەنیا لە چوارچێوەی یاریگادا نەمایەتەوە، بەڵکو بەهۆی گرژی و ململانێ سیاسییە مێژوویی و بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، رەهەندێکی سیاسیی قووڵی بەخۆیەوە گرتووە و سەرنجی میدیاکانی بۆ لای خۆی ڕاکێشاوە.
توانا نەقی، نێردراوی 964 لە شاری نیویۆرکەوە رایگەیاند کە یارییەکە چەندە رەهەندى وەرزشى هەیە، زیاتر لەوە لە رەهەندى سیاسییەوە سەیر دەکرێت، ئەو ئاماژەی بەوە کردووە کە دۆخی ناو رەوەندی ئێرانی نیشتەجێی ئەمریکا بەرامبەر بەم یارییە بووەتە دوو بەشەوە، بەشێکیان وەک پاڵپشتییەک بۆ ناسنامەی نیشتمانیی خۆیان هاتوونەتە پێشەوە و هاندەری هێمای وڵاتەکەیانن، لە کاتێکدا بەشێکی تریان بە توندی دژایەتی ئێستای حکومەتی وڵاتەکەیان دەکەن و یارییەکە وەک دەرفەتێک بۆ دەربڕینی هەڵوێست دەبینن.
نەقى باسى لەوەشکرد، جیاواز لە یارییەکانى تر بەهۆى ئەو رەهەندە سیاسییەى هەیەتى، ئەمنییەتێکى توندوتۆڵتر گیراوەتەبەر.